وەزیری بەرگری توركیا: بەئەمریكییەكانمان وت پێویستە یەپەگە لەو ناوچە ئارامەدا نەبن كە لەسوریا دروست دەكرێت
  2019-02-23       1408       

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند بە لایەنی ئەمریكیان وتوە پێویستە هیچ بۆشاییەك لەكاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دروست نەبێت و جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە پێویستە شەڕڤانانی یەپەگە لەو ناوچە ئارامەدا نەبن كە بانگەشەی دروستكردنی دەكرێت لەسوریا.

ئاوێنە: دوێنێ خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا و پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت، بەبەشداری فەرماندە سەربازییەكانی هەردولا لەواشنتۆن كۆبونەوە.

خلوسی ئاكار، ئەمڕۆ شەممە دەربارەی كۆبونەوەكەیان بە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگەیاند لایەنی ئەمریكا رازی بون لەسەر ئەوەی كە رێگری بكرێت لە دواكەوتنی نەخشەڕێگەی منبج و لەنزیكترین كاتدا جێبەجێكردنی ئەو نەخشەڕێگایە تەواوبكرێت.

وتیشی"لایەنی ئەمریكی وتویانە تاوتوێی ئەو بابەتە دەكەن."

وەزیری بەرگری توركیا هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەمیانی گفتوگۆكاندا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پێویستە لەكاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا هیچ بۆشاییەك لەدەسەڵاتدا لەو ناوچانەی سوریا دروست نەبێت.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە لەكۆبونەوەكەدا پرسی رادەستكردنەوەی فەتحوڵا گولەن، رابەری بزوتنەوەی خزمەت و ئەندامانی دیكەی ئەو رەوتەیان بە توركیا كردوەو وتیشی"لەڕۆژانی داهاتودا بەردەوام دەبین لەسەر چاودێریكردنی ئەو پرسە لەنزیكەوە."

خلوسی ئاكار ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەكۆبونەوەكەدا پرسی دروستكردنی "ناوچەی ئارام"یان لەسوریا تاوتوێ كردوەو لایەنی توركیا بۆ ئەمریكییەكان جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە پێویستە شەڕڤانانی یەپەگە لەو ناوچە ئارامە بكشێنەوەو ناوچەكەش بخرێتە ژێر سەرپەرشتی توركیا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×