2020-01-09   534     
سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو مووشه‌كی كاتیوشا له ناو ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غداد كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت "دوو مووشه‌ك له جۆری كاتیوشا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیان لێبكه‌وێته‌وه، دواتر ورده‌كاری زیاترتان ده‌ده‌ینێ".
سه‌رچاوه‌یه‌كی پـۆلیس به ڕۆیته‌رزی وت یه‌ك له مووشه‌كه‌كان له دوری نزیكه‌ی 100 مه‌تر له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خوارێ.
ناوچەی سەوز دەکەوێتە ناوەڕاستی بەغدادی رۆژئاوای رووباری دیجلە، رووبەرێکی ١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لەخۆدەگرێت.
لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا ئەمریکا هێنایە سەر شێوەی ناوچەیەکی سەربازی کە دیوارێکی کۆنکریتی بە بەرزی ١٧ مەتر دەوردراوی بۆ دانا.
هەروەها چوار دەروازەی هەیە کە هەریەکە بە رێگەی فڕۆکەخانە و قادسیە و تشریح و پردی هەڵواسراو ناودەبرێن. جیالەمە تەلاری پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و باڵەخانەی زۆرێک لە وڵاتان لەخۆ دەگرێت و نزیکەی ٣ هەزار یەکەی نیشتەجێبووی تێدایە.
ئەو ناوچەیە کە بەر لە ٢٠٠٣ بە ‘کەرادە مەریەم’ ناودەبرا، لە ١٠ـی کانوونی دووەمی پارساڵ بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق کرابووەوە.