به‌شیر حه‌داد: ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
  2020-01-09       909       

جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: ''ناردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت''. 

ئاوێنه‌: به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌: ''دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت''. 

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی گرژیه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له‌سه‌ر خاکی عێراق، خه‌ڵكی عێراق ترسیان له‌ تێكچوونی دۆخی ئابوری هه‌بوو، هاوكات له‌ناو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشدا مه‌ترسی نه‌ناردنی مووچه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ دروست بووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×