ژمارەیەك گەڕەكی سلێمانی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بێ ئاو دەبن
  2019-02-23       1270       

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی هەندێك كێشەی تەكنیكییەوە لەپڕۆژەی ئاوی سەرچناردا، ژمارەیەكی زۆر لە گەڕەكەكانی سلێمانی بۆ ماوەی 48 سەعات ئاویان پێنادرێت.

ئاوێنە: ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە ئاگاداری ژمارەیەك گەڕەكی شاری سلێمانی كردۆتەوە كە

بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە لەپڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی 48 سەعات ئاویان نابێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەن تا بەزوترین كات دابەشكردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە.

بەپێی قسەی ئامانج جەلال ئەو گەڕەكانەی شاری سلێمانی كە بەهۆی كێشەوە بۆ ماوەی 48 سەعات بێ ئاو دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی:

راپەڕین، ئیسکان، توی مەلیک، مامۆستایان، ئاشتی، شێخ محێدین، زەرگەتە، مشیرئاوا، ئابڵاخ، قالاوە، چوارباخ، سەرشەقام، عەلی کەمال، عەقاری، ناوبازاڕ، ئازادی، خەبات، شارەوانی، هەوارەبەرزە، هەواری تازە، گردەگڕوێ، رۆژهەڵات، حاجی ئاوا، مامەیارە، یاڵەکەی خەبات، گۆیژە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×