عێراق بە نیازە سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی بكرێت
  2020-01-09       568       

عێراق بە نیازە گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی لەگەڵ موسکۆ چالاک بکاتەوە.

ئاوێنه‌: محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، سوپای عێراق دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستمی مووشەکی ئیس 300ی رووسی، کە مەوداکەی دەگاتە 200 کیلۆمەتر.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، عێراق جۆرە سیستمێکی بەرگری مووشەکی هەیە، کە مەوداکەی دەگاتە 20  کیلۆمەتر و لە ناوچە گرنگ و هەستیاریەکانی وڵات بڵاوەیان پێکراوە.

لەلایەکی دیکەوە یەحیا رەسول، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەهەوڵی زیاتر بەهێزکردنی سیستمی بەرگریدایە و بۆ ئەم مەبەستەش، بە نیازە چەند فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف 16 و تی 50ی کۆری و 159ی چیکی بکڕێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×