وەزارەتی بەرگری عێراق: چوار پاسەوان کوژران و برینداربوون
  2020-01-09       669       
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش چوار پاسەوانی سنووریی لە نزیک سنووری سووریا کوژران و برینداربوون
 
ئاوێنه‌: شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی سێ سەربە لیوای پاسەوانی سنوور لە نزیک سنووری سووریا و بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی هێرشەکەدا، دوو پاسەوانی سنوور کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنییان دەستپێکردووە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش و دەرهێنانی سەرجەم ناوچەكانی ژێركۆنترۆڵی ئەو رێكخراوە راگەیاند، بەڵام هێشتا پاشماوەكانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×