لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لەحكومەت دەكات خۆی لەسزاكانی ئەمریكا بەدوربگرێت
  2020-01-09       719       

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، ئاشكرایدەكات كە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەكەیاندا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كۆك بون لەسەر ئەوەی كە هەرچییەك كراوە نابێت رێگەبدرێت لەلایەن ئەمریكاوە سزا بخرێتە سەر عێراق و داواش لەحكومت بكرێت نابێت هیچ ڕێوشوێنیک بگرێتەبەر بۆ زیادکردنی تەنگژەو دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا.

ئاوێنە: ئەحمەد حاجی رەشید لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد لیژنەی دارایی لەگەڵ هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەرپرسی سندوقی گەڕانەوەی پارەکانی عێراق و بریکاری وەزارەتی دارایی و بەرپرسی بوجە لەوەزارەتی دارایی و جێگری بەرپرسی بانکی بازرگانی عیراقدا كۆبوەتەوە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی کە ئایا چی بکرێت بۆ ئەوەی گەمارۆ نەخرێتە سەر حکومەتی عێراق و خۆ ئەگەر گەمارۆ خرایە سەر عێراق چی ڕودەدات.

ئەو پەرلەمانتارە كوردەی لیژنەی دارایی كە كۆبونەوەكە بە كۆبونەوەیەكی گرنگ ناوبردوە، وتویەتی، گەیشتینە ئەوەی كە هەوڵبدرێت گەمارۆ نەخرێتە سەر عێراق و سەبارەت بەوەشی كە رێوشوێنەكان چی بن، وتویەتی"هەموان بە هەمو هێزەکانی شیعەو سوننە رایان ئەوەیە کە دەبێت هەرچیمان کردوە نابێت بهێڵین گەمارۆ بخریتە سەر عێراق کەواتە داوا دەکرێت نابێت حکومەت هیچ ڕێوشوێنیک بگرێتەبەر بۆ زیادکردنی تەنگژەو دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×