عەلی شەمخانی: هێرشەكانی ئیسرائیل كاریگەرییان لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەكانمان لەسوریا نەبوە
  2019-02-23       563       

عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند؛ وڵاتەكەی لەسەدا 90ی ئامانجەكانی لەسوریا بەدیهێناوەو هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەكان لەو وڵاتە كاریگەرییەكی ستراتیژیان نەبوە.

ئاوێنە: عەلی شەمخانی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم-ی ئێران كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە رایگەیاند؛ ئێمە لەسوریا زیاتر لەسەدا 90ی ئامانجەكانمان بەدیهێناوە، بۆیە هێرشەكانی ئیسرائیل كاریگەرییەكی ستراتیژییان لەسەر بەجێهێنانی ئەركەكەنمان لەو وڵاتە نەبوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەساڵی 2019دا شێوازی روبەڕوبونەوەمان لەگەڵ هێرشەكانی ئیسرائیل دەگۆڕین.

عەلی شەمخانی بە ئاماژەدان بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا وتی"بەبڕوای من ئەمریكا تا كۆتایی ساڵی 2019دا ناچارە لەچەند شوێنێكی دیكەی ناوچەكە بكشێتەوە."

لەبارەی ئەوەی تاچەند دەكرێت ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی هەنگاوی سەربازی دژ بە ئێران بگرنە بەر، وتی"ئەوان تەنها دەنگی هەڕەشەكانیان گەورەتر دەكەن. ئەمەش شێوازی ترامپە. ترامپ ئەهلی شەڕ نییە و لەبری شەڕ هەڕەشە دەكات."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×