رۆیتەرز: موشەكێك لەنزیك بنكەی سەربازی "بەلەد" لەپارێزگای سەڵاحەدین كەوتە خوارەوە
  2020-01-09       1017       
بنكەی ئاسمانی بەلەد. وینە: ئەرشیف.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقییەوە بڵاویكردەوە، موشەكێك لە ناوچەی "دجیل"ی نزیك لە بنكەی ئاسمانى "بەلەد" كە هێزەكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتۆتە خوارەوە.

ئاوێنە: سەرچاوەكان بە ئاژانسەكەیان راگەیاندوە، كەوتنەخوارەوەی موشەكەكە هیچ بریندارو  قوربانییەكی لێنەكەوتۆتەوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییانە ئاماژەیان بەوەداوە كە سەرچاوەی هاویشتنی موشەكەكە نەناسراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە دوێنی سوپای پاسدارانی ئێران لەتۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانیدا، بنكەی عەین ئەسەد لەئەنبارو بنكەی هەریریان لە هەولێر بەدەیان موشەك كردە ئامانج.

پاش ئەوەش هەر دوێنێ دو موشەك لە ناوچەی سەوز لەنزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا كەوتنەخوارەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×