2020-01-10   592     
بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی كورد، نوێنه‌رانی كورد به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه، بڕیاره سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش به‌شداری دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
وتیشی، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به‌و پرۆژانه‌ی كه له‌دانیشته‌كانی رابردودا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌میان بۆ كرا‌و سبه‌ینێ ته‌واو ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بریاره له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای كارگێڕی دارایی فیدراڵی ژماره 6 بۆ ساڵی 2019و پرۆژه یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی بدرێت.
له‌دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یاسای كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان‌و سوننه‌كان به‌شدارییان له‌دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كرد.