ئەمریکا: هیچ وەفدێک بۆ عێراق نانێرین کە باس لەکشانەوەی هێزەکانمان بکات
  2020-01-10       974       


له‌وه‌ڵامی‌ داواكارییه‌كه‌ی‌ پێشتری‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ وەفدێک بۆ عێراق ڕه‌وانه‌ ناكه‌ن کە باس لەکشانەوەی هێزەکانیان بکات.

ئاوێنه‌: وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی‌ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، هەر وەفدێکی‌ ئەمریکی‌ کە ڕەوانەی‌ عێراق بکرێت بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر پابەندبون بەپەیوەندییە ستراتیژییەکان، نەک کشانەوە لەو وڵاتە.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ردو وڵات پێویستیان بەتاوتوێکردنی‌ پرسی ئاسایش‌و ئابوری‌‌و هاوبەشی‌ دیبلۆماسییە.

وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریکا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بونی‌ هێزەکانیان لەعێراق گونجاوە.

ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی  سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەبەیاننامەیەكدا رونیكردبوه‌وه‌ كه‌ له‌میانه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ تەلەفۆنی نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی‌‌و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەو خواستی لایەنە جیاجیاكان بۆ رێگەگرتن لەگرژییەكان‌و رێگەگرتن لەشەڕێكی كراوە، تاوتوێكراوە.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەمایك پۆمپیۆ كردوە كە نوێنەرانی وڵاتەكەیان بنێرن بۆ عێراق بۆ دانانی چەند میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزەكانیان له‌عێراق.

هەروەك عادل عەبدولمەهدی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكای وتوە، بەبێ مۆڵەتی حكومەتی عێراق هێزی ئەمریكی هەن دێنە ناو عێراق‌و هەروەها فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی بەئاسمانی عێراقدا دەسوڕێنەوەو ئەوەش پێچەوانەی رێككەوتننامە كارپێكراوەكانە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×