عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر ده‌كات
  2020-01-10       992       
عادل عەبدولمەهدی

چه‌ند میدیایه‌كی‌ عێراقی‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی‌ شه‌ممه‌، عادل عەبدولمەهدی به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سایتی‌ (عراقی24)ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ كاربه‌رێكه‌ری‌ عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ پارتی‌‌و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و مه‌سرور بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ كاربه‌رێكه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم بارودۆخی ئێستای عێراق‌و پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا تاوتوێ ده‌كات.

دوای دەستبەكاربونی وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمە یەكەم سەردانی‌ عادل عەبدولمەهدییە بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×