"پاره‌ی‌ موچه‌ له‌به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم‌و ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات"
  2020-01-10       3398       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێمی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، پاره‌ی‌ موچه‌ له‌به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم‌و ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات.

ئاوێنه‌: عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "ئەمڕۆ ھەینی بەدواداچونی تەواومانکرد بۆ ھۆکاردواکەوتنی موچە... رۆژی یەکشەممه‌ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات‌و موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە. پشکی ھەرێم لەبەغداوە بۆ ئەم مانگە ھاتوە کە ٤٥٢ ملیار دینارە."

ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:

بۆ سەرجەم موچەخۆران

ئەمڕۆ ھەینی بەدواداچونی تەواومانکرد بۆ ھۆکاردواکەوتنی موچە...
رۆژی یەکشەم دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە.
پشکی ھەرێم لە بەغداوە بۆ ئەم مانگە ھاتوە کە ٤٥٢ ملیار دینارە.

گرفتی گەورەش لەگەندەڵی و داھاتی نەوت و خاڵی سنوریەکانە..
ئەوەی لە ڕابردوو ھەبوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە..دەبێت چاکسازی گەورەی تێدا بکرێت.

گرفتە گەورەکە
- ڕۆژانە ھەرێم ٤٧٥ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدێنێت، بەڵام تەنیا ٢٩٥ ملیۆن دۆلار دەدرێتە وەزارەتی دارایی بو موچە، ھەر بەرمیلێک( ٢٠.٦٧ )بیست دۆلارو شەست و حەوت سەنتی دەدرێتە دارایی بۆ موچە! ( گرفتی گەورەو گەندەڵیەکانی نەوتمان لە راپۆرتێکدا ئامادەکردوەو کاری لەسەر دەکەین.
- گەندەڵێ و قاچاخچێتی و قۆرخکاری گەورە لە خاڵە سنوریەکاندان، چوار مانگ کارمان لەسەر کردوەو ڕاپۆرت دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت، بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی بۆ بکرێت، بەدڵنیایی ئامادەنین پاسەوانی ٥٠ ملیۆن دۆلار گەندەڵی مانگانەی چەند کەسێک..

سەرچاوەی موچە
پارەی پێویست بۆ موچە ٨٨٦ ملیار دینارە
١- بڕی ٤٥٢ ملیار دینار لە بەغداوە.
٢- بڕی ٢٩٥ ملیۆن دۆلار(٣٥٤ ملیار دینار)
٢- داھاتی ناوخۆی نانەوتی نزیکەی ٢٠٠ ملیار دینار
٤- ھاوپەیمانان ٢٥ ملیار

کۆی ئەو پارەی دێتە وەزارەتی دارایی، نزیکەیەک ترلیۆن و ٣١ ملیار دینارە، ٨٨٦ ملیار بۆ موچەو ئەوی دیکەش بۆ خەرجی وەزارەتەکان و بەردەوامبونی ھەندێک پرۆژەیە...

دەرکەوت، بەبێ ڕێککەوتنێکی سەنگین ھەرێم ناتوانێت مانگێک موچە بدات..
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×