سەزای تەمەلی: تەواوی كۆمەڵگەی توركیا لەژێر فشاردایە
  2019-02-23       843       

سەزای تەمەلی، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" رایدەگەیەنێت تەواوی كۆمەڵگەی توركیا لەژێر فشاردایە‌و هەدەپەش خەبات لەپێناو جێگیركردنی ماف‌و سەروەری یاسا دەكات.


ئاوێنە: لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز سەزای تەمەلی، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لەبارەی دۆخی ئێستای توركیا‌و پێشێلكردنی ئازادییەكانەوە رایگەیاند دەوڵەتی توركیا دور كەوتوەتەوە لەیاسا‌و پێشێلكاری ئەنجام دەدات، ئاماژەبەوەش دەكات تەواوی كۆمەڵگەی توركیا لەژێر فشاردایە.


لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا رایدەگەیەنێت كلیلی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد لەئیمرالییە، هیچ كێشەیەك لەتوركیا چارەسەر نابێت تا كێشەی كورد یەكلایی نەكرێتەوە بە ئاراستەی چارەسەركردن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×