بەشێك لەدەرمانخانەكان دادەخرێن
  2019-02-23       1754       

بەنوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم نۆرینگە‌و دەرمانخانەكان رێكدەخرێنەوە‌و بەشێك لەدەرمانخانەكانیش دادەخرێن.


ئاوێنە: بەنوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسنوری سۆران‌و دەوروبەری  سەرجەم نۆرینگە‌و دەرمانخانەكان رێكدەخرێنەوە‌و بەشێك لەدەرمانخانەكانیش دادەخرێن، لەمبارەیەوە كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران رایدگەیاندوە بەپێی بریارەكەی وەزارەتی تەندروستی بەشی زۆری دەرمانخانەكان دادەخرێن.


بەپێی بریارەكە نابێت لەلایەن پەرستار یاخود یاریدەدەری پزیشك دەرمان بەنەخۆش بدرێت‌و بەپێویستی دەزانێت پزیشكی پسپۆر دەرمان بۆ نەخۆش بنوسێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×