داوای سنورداركردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ دەكرێت
  2019-02-23       1200       

هاردەكردنی ئاژەڵ لەوڵاتانی دیكەوە بۆ هەرێمی كوردستان، كاریگەریی لەسەر نرخی بەرهەمی ناوخۆیی ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردوە‌و بۆ ئەم مەبەستە بەشێك لەخاوەن ئاژەڵەكان لەشاری هەولێر بە گرد بونەوەیەك هەڵوێستی خۆیان راگەیاند‌و داوای سنورداركردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ دەكەن.

ئاوێنە: بەشێك لەخاوەن ئاژەڵەكان لەگردبونەوەیەكیاندا لەشاری هەولێر كە لەدژی هاوردەكردنی ئاژەڵ‌و گۆشتی بەستو لەوڵاتانی دیكەوە بۆ هەرێمی كوردستان  ئەنجامیاندا رایدەگەیەنن حكومەتی هەرێمی كوردستان خەمسارد‌و كەمتەرخەمە لەئاست گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی‌و بە كردنەوەی دەرگای مەرزەكان بەروی هێنانی ئاژەڵی وڵاتانی دیكە زیانی گەورەی لە خاوەن ئاژەڵەكانی هەرێمی كوردستان داوە.


راشیدەگەیەنن ئەو ئاژەڵانەی لەوڵاتانی دیكەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن لەروی كوالیتیەوە جیاوازییان زۆرە لەبەرهەمە ناوخۆییەكان‌و تام‌و بۆنیان جیاوازترە بە پێویستیشی دەزانن هاوڵاتیان ئاگاری گرینی گۆشتی ئەو جۆرە ئاژەڵانە بن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×