2020-01-12   1150     
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات.
ئاوێنە: بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.
پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش دەدات.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:.
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.