هاوپەیمانی فەتح: دەنگۆی متمانە بەخشین بە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی دورە لەڕاستیەوە
  2020-01-12       1684       
هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند "دەنگۆی رێککەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون بۆ متمانە بەخشین بە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی دورە لە راستیەوە و ئەوان لە هەوڵی دیاریکردنی کەسایەتییەکدان کە رەزامەندی هەمو لایەنەکانی لەسەر بێت".

بەرپرسێکی هاوپەیمانی فەتح بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، "دەنگۆی رێککەوتنی هەردو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح بۆ دوبارە متمانە بەخشینەوە بە عادل عەبدولمەهدی هیچ بنەمایەکی راستی نیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان لە ئیستادا لەگەڵ کوتلەکانی دیکە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدی بکرێت کە رەزامەندی شەقام و لاینەکانی لەسەر بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×