ئەمریکا: ستراتیژی ئێمە بەرانبەر ئێران گۆشەگیری دیپلۆماتیکی و ئابوورییە
  2020-01-12       584       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "ستراتیژی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر ئێران گۆشەگیری دیپلۆماتیک، ئابووری و بەکارنەهێنانی بژاردەی سەربازییە".

ئاوێنە: مورگان ئۆرتگاس لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فاکس نیوز، بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی ئێران ئەو گەمارۆیانەی بەشێک لە سیاسەتی زیاتر گوشار کردنی تاران لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا ئەژمار کرد.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک لە سەر ستراتیژی ئەمریکا پاش ئۆپراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی و هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین تا ئێران لە باری دیپلۆماتیک و ئابوورییەوە گۆشەگیر بکەین تا وەکو وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات و ئێستا بەکارنەهێنانی بژاردەی سەربازیش دەبووژێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×