له‌سلێمانی لە ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ٥٥ کەس بونەتە قوربانی رووداوى هاتوچۆ
  2020-01-12       876       
ئەرشیف
له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ ئه‌نجامى 43 رووداوى هاتوچۆدا ٥٥ بونەتە قربانی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 44 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوودا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین له‌گه‌ڵ قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و دووكان، 43 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون، له‌ ئه‌نجامیشدا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 44 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ رۆژی 5-1-2020 تا 12-1-2020 له‌ كۆی 22 رووداوی هاتوچۆ، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌ رۆژی 29-12-2019 تاوه‌كو 5-1-2020، 21 رووداو تۆماركراون، له‌ ئه‌نجامیشدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×