2020-01-12   2468     
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به شه‌پۆلێكى به‌فر و باران بارینێكى زۆر ده‌كات له سبه‌ینێدا و ده‌شڵێت: كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه‌ش ته‌نها سبه‌ینێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:سبه‌ینێ دووشه‌ممه 13-1-2020، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی سیبیری و له‌كاته‌كانی به‌یانیدا بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت:له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی زۆرترین رێژه‌ی بارانی لێده‌بارێت و به‌فر له‌زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
به‌پێى پێشبینیه‌كانى كه‌شناسیش،كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله ته‌نها له سبه‌ینێدا ده‌بێت و ئاستی بارانبارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌ولێر 7-12 ملم و سلێمانی 10-15 ملم و دهۆك 5-8 ملم و كه‌ركوك 8-10 ملم و هه‌ڵه‌بجه 10-14 ملم ده‌بێت.