تەڤگەری ئازادیی: ئه‌ندامێكمان له‌لایه‌ن ئاسیشی هه‌ولێره‌وه‌ خراوه‌ته‌ زیندانی تاکەکەسی و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌
  2020-01-12       787       


وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئاشکرایکرد، ئاسایشی هەولێر ئیدریس سەلیم-ی خستووەتە زیندانی تاکەکەسییەوە و ئەشکەنجە دراوە، دەشڵێت: ''مەترسی گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامەمان هەیە''.

ئاوێنه‌: تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان،  راگه‌یاندوه‌، "لە هەفتەی ڕابردووە ئیدریس سەلیم لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە خراوەتە زیندانی تاکەکەسی و ئەشکەنجە دراوە".

وتیشی: "لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو ئەندامەمان تێکچووە و مەترسی ئەوە هەیە گیان لەدەستبدات، هاوکات بەهۆی ئەشکەنجەوە تاڕادەیەک دووچاری لەبیرچوونەوە هاتووە".

ئیدریس سەلیم، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانە و دانیشتووی شاری هەولێرە، لە ٨ی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، سەرباری هەوڵ و چالاکییە مەدەنییەکانیش بەڵام تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×