كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كە
تایبەتە بە خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی دەستی پێكردەوە.
ئاوێنە: كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بڕگەی سێیەمی
دانیشتنەكە كە تایبەتە بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی
دەستی پێكردەوە.
پەرلەمانى کوردستان لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا، پڕۆژەیاساى مادەهۆشبەرەکان و
كارتێكاره عهقلییهكانى بە دەنگى ٨٨ پەرلەمانتار و پێشنیارەبریاری (رۆژانی بۆنه
فهرمییهكانی نهتهوهی توركمان)ی بە دەنگى ٧٣ پەرلەمانتار پەسەند کرد.
لە دواى وەرگرتنى پشو بۆ ماوەى یەك سەعات دانیشتنەکە دەستى پێکردەوەو لە ئێستادا
خوێندنهوهی دوهم بۆ پرۆژهیاسای (چاكسازی لهخانهنشینی مووچهو دهرماڵهو بهخشین
و ئیمتیازاتهكانی تر) دەکرێت.