"خەڵك جگە لەرۆشتنی عومەر بەشیر بەهیچی دیكە رازی نیە"
  2019-02-23       1017       

عومەر بەشیر، سەرۆكی سودان بە بریارێك حكومەتی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە‌و بۆ ماوەی یەك ساڵ باری نائاسایی راگەیاند، لەبەرامبەریشدا پارتی ئومەی نەتەوەیی‌و پارتی داد‌و یەكسانی لەسودان رەخنەی توند لەریارەكە دەگرن‌و دەڵێن "خەڵك جگە لەرۆشتنی عومەر بەشیر بەهیچی دیكە رازی نیە".


ئاوێنە: تادێن بازنەی خۆپیشاندان‌و بەرەی نارازی هاوڵاتیانی سودان لەدژی عومەر بەشیر، سەرۆكی سودان‌و دەست‌و پێوەندەكەی گەورەتر دەبێت، هەردو پارتی ئومەی نەتەوەیی سودان‌و پارتی داد‌و یەكسانی لەدژی دواین وتاری سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن‌و پێیان وایە بەشیر هەوڵی فێڵكردن‌و شێواندنی راستییەكان دەدات.


راشیدەگەیەنن وتارەكەی شەوی رابردوە عومەر حەسەن بەشیر  هیچ چارەسەرێكی تێدا نەبوە بۆ چارەسەركردنی دۆخی قەیرانەكان‌و خۆدزینەوە بوە، پێشیان وایە بەشیر‌و هەمو ئەو دەموچاوانەی ساڵانێكە وڵات بەرێوە دەبەن هۆكاری دواكەوتویی‌و هەمو شكستەكانن.


لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان‌و نارەزایەتییەكانی هاوڵاتیان كە لەرۆژی 19 ی ئەم مانگەوە دەستیپَكردوە، شەوی رابردو سەرۆكی سودان وتارێكی پێشكەشكرد كە تێیدا وێرای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت بریاریشیدا بۆ ماوەی یەك ساڵ باری نائاسایی رابگەیەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×