ئاسایشی سلێمانی سزادانی هەشت تاوانباری راگەیاند
  2020-01-12       602       

ئاسایشی سلێمانی سزادانی هەشت تاوانباری كە بەپێی مادەی 14ی هۆشبەر دەستگیركرابون لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانییەوە راگەیاند كە دوانیان ژنن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا، رایگەیاند، لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیاندا بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانیپێكردنی هەمو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 27-3-2019 تا رۆژی  26-9-2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی هەشت كەس دەستگیربكەن بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات.

رونیشیكردوەتەوە، ئەمڕۆ 12ی كانونی دوەمی 2020، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی 2  تاوانباران سزادران بەم شێوەیە:

1.(ژ. ا. ا.) لەدایكبوی ساڵی (1977) رەگەزی (مێ)، سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار .

2.(ا. ا. ح.) لەدایكبوی ساڵی (1978) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

3.(ش. ن. ر.) لەدایكبوی ساڵی (1991) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

4.(ت. ل. ت.) لەدایكبوی ساڵی (1988) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار .

5.(ا. ع. م.) لەدایكبوی ساڵی (1985) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

6.(ل. ش. د.) لەدایكبوی ساڵی (1969) رەگەزی (مێ )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

7.(س. ا. ع.) لەدایكبوی ساڵی (1941) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

8.(ك. ع. م.) لەدایكبوی ساڵی (1985) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×