خشته‌ی پله‌بەرزكردنەوەی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
  2020-01-12       882       

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌ران رایگەیاند، رۆژی سێشەممە خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران هی ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە، ئه‌مڕۆ (یەكشەممە) لە راگەیاندراوێکدا،‌ رونكردنه‌وه‌ی له‌ باره‌ی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌"لە کانگای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواکاری ئەفسەران سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە، وەزیری پێشمەرگە بەدواداچونی لە ئەنجومەنی وەزیران كردو بەپێی ئەو زانیاریانەی بە وەزیری پێشمەرگە دراوە رۆژی سێشەمە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران هی ساڵی (2017) دەگەڕێتەوە".

هه‌روه‌ها هاتوه‌"وەزیر راستەوخۆ لە سەر ئەم پرسە سەرۆکی حکومەتی هێناوەتە سەر خەت و پێی راگەیاندوە کە ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەکو ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزکردنەوەیان لە کاتی خۆی بگەڕێتەوەو سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێداوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×