بنكەی ئاسمانی "بەلەد" بە هەشت موشەك بۆردومان كرا
  2020-01-12       1137       
بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە بنكەی ئاسمانی "بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەدین بە هەشت موشەكی كاتیۆشا بۆردومان كراوەو چوار كارمەندی هێزی ئاسمانی عێراق برینداربون كە دوانیان ئەفسەرن.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی، لەبەیاننامەیەكی نوێدا رایگەیاند، بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین روبەڕوی هێرشێكی موشەكی بۆتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بنكە سەربازییەكە بە هەشت موشەكی جۆری كاتیۆشا بۆردومان كراوەو لەئەنجامدا چوار كارمەندی هێزی ئاسمانی عێراق برینداربون كە دوانیان ئەفسەرن.

بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، هێزەكانی ئەمریكاش لە خۆی دەگرێت و لەماوەی رابردودا چەندین جار روبەڕوی هێرشی موشەكی بۆتەوە.

 

وێنەی یەكێك لە موشەكەكان دوای كەوتنەخوارەوەی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×