دژە تیرۆری
كوردستان رایگەیاند، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەوتەكەیدا بە
بۆنەی تێپەڕبونی هەفتەیەك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانیدا، "بێ ئەدەبانە"
باسی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كردوەو دەشڵێت"ئێمه
له مه‌رامى ئه‌و رق و كينه‌ت ده‌گه‌ين، ده‌زانين ئه‌و داخه‌ت، داخى تێك‌شكان و روڕه‌شبونتانه
له‌گه‌ڵ جاشه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێ هه‌وڵى گرتنى هه‌ولێر و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى
هه‌رێمى كوردستانتاندا..بێگومان له‌بيرتانه كه چۆن كه‌لاکە بۆگه‌نه‌كانى
ميليشياكه‌ت بۆ ره‌وانه‌ى لوبنان كرايه‌وه!"
ئاوێنە: حەسەن نەسروڵا،
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەشێكی ئەو وتەیەیدا وتی"قاسم سولەیمانی، لەگەڵ هەندێك لە
فەرماندەكانی حزبوڵا، لە سەردەمی هاتنی داعشی تیرۆریست بۆ ناو عێراق، سەردانی پارێزگای
هەولێری كرد."
وتیشی"مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو كاتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ‌كردن
لەكاتێكدا كە دەلەرزی، چونكە هەستی دەكرد هێرشی داعش لەسەر دەروازەكان"ی هەولێرە.
لەوەڵامی ئەو
قسانەی حەسەن نەسروڵادا، هەر ئەمڕۆ یەكشەممە، دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند"ئه‌مڕۆ
يه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاى ئه‌ميندارى گشتى ميليشياى حيزبوڵڵاى لوبنانى له
وته‌يه‌كيدا به‌بۆنه‌ى به‌ناو "يادى شه‌هيدانى به‌رگرى" باس له كوژرانى
قاسم سوله‌يمانى ده‌كات و له‌دوتوێى باسه‌كه‌يدا زۆر بێ شه‌رمانه باسى جه‌نابى
سه‌رۆك بارزانى ده‌كات."
دژە تیرۆری
كوردستان وتویەتی"ئێمه لێره‌دا به نه‌سروڵڵا ده‌ڵێين، به‌داخه‌وه
كاتێكى زۆرى ويست تا زانيمان به‌و زمانه له‌نگ و شڕه‌ت چى ده‌ڵێيت، به‌ڵام ده‌بێ
ئه‌وه‌ش چاك بزانيت كه ئه‌گه‌ر ويستت باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى بكه‌يت ده‌بێ
ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگريت، چونكه سه‌رۆك بارزانى ره‌مزى ميلله‌تێكه و جێگه‌ى رێز و
شانازیی هه‌مو جيهانه و بۆ كه‌سێكى ده‌مشڕى وه‌ك تۆ نه‌هاتوه باسى سه‌رۆك
بارزانى بكه‌يت."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"ئێمه له مه‌رامى ئه‌و رق و كينه‌ت ده‌گه‌ين، ده‌زانين
ئه‌و داخه‌ت، داخى تێك‌شكان و روڕه‌شبونتانه له‌گه‌ڵ جاشه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێ
هه‌وڵى گرتنى هه‌ولێر و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانتان دا، ئێوه ده‌زانن
چ گورزێكتان به‌ركه‌وت له پردێ و سحێلا و چۆن لوتتان شكا، بێگومان له‌بيرتانه كه
چۆن كه‌لاکە بۆگه‌نه‌كانى ميليشياكه‌ت بۆ ره‌وانه‌ى لوبنان كرايه‌وه!"
دژە تیرۆری كوردستان جەختی كردۆتەوە"ئێمه سوپاسى هه‌مو ئه‌و لايه‌نانه‌مان
كردوه كه له‌شه‌ڕى دژ به داعش هاوكارى هه‌رێمى كوردستانيان كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌يان
تۆ ناگرێته‌وه، چونكه هه‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌كانى تۆ به‌رامبه‌ر به كورد‌و كوردستان
هيچى كه‌متر نه‌بوه له هه‌ڵوێستى تيرۆريستانى داعش."
دەقی وەڵامەكەی
دژە تیرۆری كوردستان...
وه‌ڵامێك بۆ حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا كه بێ ئه‌ده‌بانه باسى جه‌نابى سه‌رۆك
بارزانى ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاى ئه‌ميندارى گشتى ميليشياى حيزبوڵڵاى
لوبنانى له وته‌يه‌كيدا به‌بۆنه‌ى به‌ناو "يادى شه‌هيدانى به‌رگرى" باس
له كوژرانى قاسم سوله‌يمانى ده‌كات و له‌دوتوێى باسه‌كه‌يدا زۆر بێ شه‌رمانه
باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات.
ئێمه لێره‌دا به نه‌سروڵڵا ده‌ڵێين، به‌داخه‌وه كاتێكى زۆرى ويست تا
زانيمان به‌و زمانه له‌نگ و شڕه‌ت چى ده‌ڵێيت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش چاك بزانيت
كه ئه‌گه‌ر ويستت باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى بكه‌يت ده‌بێ ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگريت،
چونكه سه‌رۆك بارزانى ره‌مزى ميلله‌تێكه و جێگه‌ى رێز و شانازیی هه‌مو جيهانه و
بۆ كه‌سێكى ده‌مشڕى وه‌ك تۆ نه‌هاتوه باسى سه‌رۆك بارزانى بكه‌يت.
ئێمه له مه‌رامى ئه‌و رق و كينه‌ت ده‌گه‌ين، ده‌زانين ئه‌و داخه‌ت، داخى
تێك‌شكان و روڕه‌شبونتانه له‌گه‌ڵ جاشه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێ هه‌وڵى گرتنى هه‌ولێر
و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانتان دا، ئێوه ده‌زانن چ گورزێكتان به‌ركه‌وت
له پردێ و سحێلا و چۆن لوتتان شكا، بێگومان له‌بيرتانه كه چۆن كه‌لاکە بۆگه‌نه‌كانى
ميليشياكه‌ت بۆ ره‌وانه‌ى لوبنان كرايه‌وه!
ئێمه سوپاسى هه‌مو ئه‌و لايه‌نانه‌مان كردوه كه له‌شه‌ڕى دژ به داعش
هاوكارى هه‌رێمى كوردستانيان كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌يان تۆ ناگرێته‌وه، چونكه هه‌رده‌م
هه‌ڵوێسته‌كانى تۆ به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان هيچى كه‌متر نه‌بوه له هه‌ڵوێستى
تيرۆريستانى داعش.
دژه تيرۆرى كوردستان
12-1-2020