پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكەی لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی بۆ سبەی هەڵگرت
  2020-01-12       562       

پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكەی ئەمڕۆ یەكشەممەی لەسەر بڕگەی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەی یاسای چاكسازی بۆ سبەی دوشەممە هەڵگرت.

ئاوێنە: كەمێك لەمەوبەر رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان هێناو رایگەیاند"دانیشتنەكە هەڵدەگرێت بۆ سبەی سەعات 10:30 خولەكی پێشنیوەڕۆ."

لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، وێڕای پەسەندكردنی هەردو پڕۆژەیاساى مادەهۆشبەرەکان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان و پێشنیارە‌بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان)، لەدوای وەرگرتنی پشویەك دەستی بە كۆبونەوە كردەوە بۆ بڕگەی سێیەمی كارنامەی دانیشتنەكە كە بریتی بو لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی.

بەرلە هەڵگرتنی دانیشتنەكە بۆ سبەی، پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر چوار ماددەی پڕۆژە یاساكە كردو بڕیارە سبەینێ درێژە بە دانیشتنەكەو ئەنجامدانی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاساكە بدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×