وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغداد دەکات
  2020-01-13       731       

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات.
 
ئاوێنه‌: لە تویتێکیدا محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق  رایگەیاند، ''جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان سەردانی بەغدا دەکات'' و چاوەڕان دەکرێت محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.

هاوکات محەمەد عەلی حەکیم ئەوەیشی وتووە ''ئامانج لە سەردانەکەی محەمەد بن عەبدولرەحمان بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەمان''.

شایەنی باسە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان بەسەردانێک دەگاتە بەغدا کە لەمیانیدا بەجیا لەگەڵ سەرکۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی وەزیری دەرەوە، محەمەد عەلی حەکیم کۆدەبێتەوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی عێراق دەکات و ئاماژەی بەوەیشکردبوو کە هەوڵەکانیان بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە دەخەنەگەڕ.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×