2020-01-13   725     
ئه‌رشیف
زیندانیانی سیاسی داوا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی چاكسازی خانه‌نشینی پله باڵاكان، په‌رله‌مان چاكسازی له‌موچه‌ی زیندانیانی سیاسی بكات، چونكه له‌ئێستادا مووچه‌كانیان زۆر كه‌مه.
ئاوێنه: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-1-2020 زیندانیانی سیاسی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خانه‌نشینییه‌كانیان گردبوونه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی دیكه بۆ خانه‌نشینی پله باڵاكان كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانی دیكه‌ی پرۆژه‌كه ده‌دات.
هه‌روه‌ها دوێنێش خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌و داوایان له په‌رله‌مان كرد چاوێك به مووچه‌كانیاندا بخشێنێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت و بتوانن بژێوی خۆیان به‌ڕێبكه‌ن.