2020-01-13   1700     
به‌هۆی فێڵكردن له‌هاووڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی ناته‌ندروست، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خرێت.
ئاوێنه: به‌هۆی فێڵكردن له‌هاووڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌رِه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.
خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو ودوباره خستنه‌وه‌ی ناوبه‌فرگر بۆبه‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌ئه‌وكه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره گۆشته ده‌خۆن هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش فێڵ - ی بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردووه.
پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گۆشتفرۆشی سابیر كراوه وئاگاداركراوه‌ته‌وه گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت به‌ڵام به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.