به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ئێران هیچ پەیامێکی هەڕەشەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە
  2020-01-13       858       
یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند ''هه‌رێمی كوردستان په‌یوەندییەکی باشی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە''.

ئاوێنه‌: غەیاس سورچی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەو دەنگۆیانه‌ی باس له‌ هه‌ره‌شه‌ی ئێران  بۆ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێم لە بەرامبەر پرسی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق رایگه‌یاند: هیچ پەیامێکی هه‌ره‌شه‌ئامێز لە ئێرانەوە بۆ سه‌ركردایه‌تی هەرێمی کوردستان کە ناوەرۆکێکی سەرکوتکەرانە یان تووڕەی و هەڕەشەی تاران لە هەرێم و  کورد بێت، نه‌هاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، کوردەکان په‌یوەندی باشیان کە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و ئێران لە بڕیاردانەکانی هەرێم دەستێوردان ناکات و ئێمە ئازادین و هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستێکی بێ لایەنە چونکه‌ عێراق لە سێبەری بوونی داعش پێویستی بە ئەو هێزانە هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×