ڤیدیۆ..خۆپیشاندەرانی سنە دروشمی دژ بە "خامنەیی"و سوپای پاسداران دەڵێنەوە
  2020-01-13       652       

خوێندكارانی ناڕازی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمشەو جارێكی دیكە رژانە سەر شەقامەكان و دروشمی دژبە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران و سوپای پاسداران دەڵێنەوە.

ئاوێنە: ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی خوێندكاران و هاوڵاتیانی ناڕازی لە تاران و چەند شارێكی دیكەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، لەبەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە موشەكی سوپای پاسداران لە ئاسمانی تاران، بەردەوامە.

بەپێی هەواڵەكان ئەمشەو جارێكی دیكە خوێندكارانی ناڕازی لە سنە رژاونەتە سەر شەقامەكان و دروشمی دژبە خامنەیی و سوپای پاسداران دەڵێنەوە.
بەپێی ڤیدیۆیەك كە ماڵپەڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوكردۆتەوە، خوێندكاران لە یەكێك لە دروشمەكانیاندا دەڵێن"ئەرتەشیی، سوپایی، داعشی ئێمە ئێوەن."

هەروەها ماڵپەڕی كەناڵی "ئەلعەرەبیە حەدەس"یش ڤیدیۆیەكی دیكەی خۆپیشاندانەكەی ئەمشەوی سنەی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا خوێندكاران هوتافی "مەرگ بۆ خامنەیی دەكێشن"و چەند دروشمێكی دیكەش دژبە سوپای پاسداران دەڵێنەوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×