دوای چەند سەعاتێك لەداخستنی بەهۆی بەفرەوە، رێگەی پێنجوێن-سەیدسادق كرایەوە
  2020-01-13       952       

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بەهۆی بەفرەوە رێگای پێنجوێن-سەیدسادق، داخرابو، كەمێك لەمەوبەر رێگاكە بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا كرایەوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن، كەمێك لەمەوبەر، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەدوای داخستنی رێگای پێنجوێن-سەیدسادق بەهۆی بەفربارینەوە، تیمەکانی شارەوانی پێنجوێن بەهاوکاری قائیمقایەتی قەزای پێنجوێن و تیمەکانی ڕێگاوبان و پۆلیسی هاتوچۆو پۆلیسی ناوخۆ توانرا رێگاکە بکرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران لەئێستادا رێگەنادرێت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بڕۆنە دەرەوەی شارو داوای لەهاوڵاتیانیش كردوە ئەگەر زۆر پێویست نەبێت رو لە دەرەوەی شارەكە نەكەن.

نزیكەی پێنج سەعات لەمەوبەر، شارەوانی پێنجوێن رایگەیاندبو، بەهۆی بارینی بەفرێکی زورەوە رێگەی پێنجوێن-سەیدسادق لە ملەکەوە داخرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×