ھێمن هەورامی: وەفدی‌ دانوستانکاری‌ هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتاران کۆدەبنەوە
  2020-01-14       574       
ھێمن هەورامی
ھێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی‌ کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتودا وەفدی‌ دانوستانکاری‌ حکومەتی‌ هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتاران کۆدەبنەوە.

ئاوێنە: ھێمن هەورامی ئەمڕۆ سێشەممە له‌کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان لەدەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لیژنەی دانوستانکاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بانگێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ بەغداو گفتوگۆ لەسەر ھێڵە گشتییەکانی دانوستانی ھەولێرو بەغدا بکرێت.

وتیشی‌، هەوڵدەدەن لەهەفتەی داهاتودا کۆبونەوەیەک بەئامادەبونی وەفدی‌ دانوستانکاریی حکومەت لەپەرلەمان ئەنجامبدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×