2020-01-14   379     
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمه‌تبارو ده‌ستبەسەرداگرتنی سێ ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت.
ئاوێنە: لەراگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگادار كرایه‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه له‌خواروی عیراقەوە بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌یه‌و شۆفێره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه، به‌رێز دادوه‌ر فه‌رمانی کرد به‌ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئۆتۆمبێلەکەو سه‌رنشینەکانی.
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماویه‌كی كه‌مدا ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت و دو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێت كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بون.
له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی لەلێكۆڵینه‌وه‌کانی به‌رده‌وامه‌و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌یاساییه‌كان هه‌ردو تۆمه‌تبار كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی خواروی عیراق ده‌كرێته‌وه.
لەلایەکی دیکەوەو له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویتا-لاندكرۆزه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا كه چه‌ند تۆمه‌تبارێك بەنیاز بون بیدزن.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه كه له‌هه‌وڵدا بون بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێك مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست‌و توانرا ڕێگریی له‌دزینی ئۆتۆمبێله‌كه بگیرێت.
له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
هه‌روه‌ها مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابو به‌دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا.
دوای ئه‌وه‌ی بەشی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی دزیوه‌و به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی عه‌ربه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌و توانرا له‌وێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌دزراوه‌كه‌دا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.