دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان داوای دامەزراندن دەکەن
  2020-01-14       855       
دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەشارەکانی‌ هەولێر، سلێمانی، کەلار، سەیدسادق‌و چەمچەماڵ گردبونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن.

ئاوێنە: ئەمرۆ سێشەممە لەشارەکانی‌ هەولێر، سلێمانی، کەلار، سەیدسادق‌و چەمچەماڵ دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان گردبونەوەو داوایانکرد هەلی‌ کاریان بۆ بڕەخسێنرێت‌و لەدامودەزگاکانی‌ حکومەتدا دابمەزرێنرێن.

لەهەرێمی‌ کوردستان هەزاران دەرچوی‌ زانکۆو پەیمانگاکان هەیەو حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە دایاننامەزرێنێت‌، ئەوەش نیگەرانی‌ دەرچوانی‌ لێکەوتۆتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×