ریما بەندەر وەك یەكەم ژن دەبێتە باڵیۆزی سعودیە لەئەمریكا
  2019-02-24       862       

ریما بەندەر سوڵتان، كە یەكێكە لەئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە وەك یەكەم ژن دەبێتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لەئەمریكا، پێشتریش باوكی ریما بۆ ماوەی 22 ساڵ بالیۆز بوە لە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا.


ئاوێنە: بۆیەكەم جار لەمێژوی خۆیدا عەرەبستانی سعودیە بریاریدا ژنێك بكاتە باڵیۆزی خۆی لەویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەوژنەش ریما بەندەر سوڵتانە، كەسەر بە بنەماڵەی شاهانەی سعودیەیە‌و لەدایكبوی ساڵی 1975 ەو ، بەشێكی زۆری تەمەنی لەئەمریكا بەسەر بردوە.


ریما بەندەر سوڵتان، خاوەنی بروانامەی بەكالۆریسە، پێش بونی بە باڵیۆز لەبواری بازرگانیدا كاری كردوە، هەروەها بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ریمیە بوە، لەبەرامبەر هەوڵەكانیشیدا بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەوڵاتەكەی ناوی لە كتێبی گینسدا تۆمار كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×