ڕێواز فایەق: لەکەش‌و هەوایەکی دیموکراتییدا گفتوگۆی‌ ڕا جیاوازەکان لەناو پەرلەماندا لەسەر پڕۆژەی چاکسازیی بەڕێوەچو
  2020-01-14       263       
ڕێواز فایەق
سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لەکەش‌و هەوایەکی دیموکراتییدا گفتوگۆی‌ ڕا جیاوازەکان لەناو پەرلەماندا لەسەر پڕۆژەی چاکسازیی بەڕێوەچووە.

ئاوێنە: ڕێواز فایەق، سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "خۆشحاڵین کە لەکەشوهەوایەکی دیموکراتی‌و پەرلەمانییدا گفتوگۆو ڕا جیاوازەکان لەناو پەرلەماندا لەسەر پڕۆژەی چاکسازیی بەڕێوەچو، ئەمەش خاڵی بەهێزو زیندوی ئەم خولەی پەرلەمانەو پەرلەمانیش دەبێت وابێت".

ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکردووە کە جیاوازی ڕوانگەی پەرلەمانتارو ئازادیی دەربڕین مافێکی دەستوریی‌و یاساییەو گرنگ ئەوەیە لەهۆڵی پەرلەمان هەمووان وەک یەک دەرفەتی گوزارشت لەخۆکردنیان پێدەدرێت‌و بەرئەنجامی ئەم گوزارشت لەخۆکردنەش دەشێت هەندێجار بەریەککەوتنی لێبکەوێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×