ئومێد خۆشناو: له‌نێوان ویژدان‌و گیرفان، ویژدانمان هه‌ڵبژارد
  2020-01-14       3059       
ئومێد خۆشناو
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت، له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازیی، له‌نێوان ویژدان‌و گیرفان، ویژدانیان هه‌ڵبژاردووه‌.

ئاوێنه‌: ئومێد خۆشناو له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "له‌ماوه‌ی دو ڕۆژی گفتوگۆی چاکسازیی، خودای گه‌وره‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێداین که‌، له‌نێوان ویژدان‌و گیرفان ویژدانمان هه‌ڵبژارد."

ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ی له‌توانابو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و ئامانجی پارتی‌و دادپه‌روه‌رییان کردۆته‌ کردار.

ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاندووه‌، "ئیلاهی هێزو ته‌مه‌نمان پێبده‌، تا له‌ ژین و ژیانین، دژی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ند خوازان بوه‌ستینه‌وه‌و ئازایانه‌ له‌سه‌ر ڕێ و ڕێبازی بارزانی کاربکه‌ین و کوردستان ویست و خه‌ڵک و خاک ویست بین و به‌رژه‌وه‌ندخواز نه‌بین و ستراتیژیه‌تی سه‌رۆک و ئامانجی پارتی به‌رجه‌سته‌ بکه‌ین."

ماوه‌ی‌ دو رۆژه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان گفتوگۆو تاوتوێی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ چاكسازیی له‌موچه‌ی‌ خانه‌نشینیدا ده‌كات‌و بریاره‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتو پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ندبكرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×