كه‌نه‌دا لێکۆڵینەوە لە سندوقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکرانیەکە دەکات
  2020-01-14       721       
حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند ڕێگەی پێدراوە کە لێکۆڵینەوە لە سندوقی ڕەشی ئەو فڕۆکە ئێرانیە بکات کە لەلایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە.

ئاوێنه‌: دەستەی ئاسایشی گەشتوگوزاری ئۆکرانیا ڕونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە لە ڕونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە دوای ئەوەی کە حکومەتی ئێران دانی بەوەدانا کە بە هەڵە فڕۆکە ئۆکرانیەکەیان خستووەتە خوارەوە و بەهۆی کەوتنە خوارەوەکەوە ١٧٦ کەس بونە قوربانی و لە نێو گەشتیارەکانیشدا ٥٧ هاوڵاتی کەنەدی بوونی هەبووە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە داوایان لە حکومەتی ئێران کردووە کە ڕێگەیان پێ بدەن لێکۆڵینەوە لە سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە بکەن و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش ڕێگەیان پێداون.

بەڕێوبەری دەستەی ئاسایشی گەشتوگوزاری کەنەدا کەیسی فۆکس خۆی بەشداری لە لێکۆڵینەوە لە سندوقی ڕەشی فڕۆکەکەدا دەکات. تەنانەت لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لێکۆڵەرە کەنەدیەکان بانگهێشت کراون کە لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بکەن.

دەسەڵاتدارانی کەنەدا گلەی ئەوە دەکەن لەو کاتەی کە ئێران ویستویەتی وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی بداتەوە و زانیویەتی کە بە موشەک هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆچی گەشتە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەی نەوەستاندووە.

وا بڕیارە لەسەر ڕووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەلایەن ئێرانەوە لە ١٦ کانوونی دووەمدا کۆبونەوەیە لە لەندەن بەڕێوە بچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×