بڕیارە لەمساڵدا سەرژمێری گشتی له‌ عێراق ئەنجام بدرێت
  2020-01-14       524       

وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە ئامادەكارییەكانی بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، كە بڕیارە لەمساڵدا بكرێت، وەزیری پلاندانانیش رایدەگەیەنێت، ''پرۆسەكە بە ئامێری زیرەك ئەنجام دەدرێت و هەماهەنگی تەواویش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠٢٠، كۆبوونەوەی ژووری پرۆسەكان و ئیدارەی جێبەجێكاری پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بە سەرپەرشتی سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عیارق بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پلاندانان، سەباح دلێمی رایگەیاندووە، پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عیراق، لە سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوبووەو ستافی تایبەت بە ئەنجامدانی سەرژمێریش، مەشق و راهێنانی پێویستیان پێكراوەو ئەو ئامێرە زیرەكانەشی كە لە پرۆسەكەدا بەكاردەهێنرێت، تاقیكراونەتەوە.

وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەشكردووە، هەماهەنگی تەواو لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی.

پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لەعیراق، بەهاوكاری سندوقی نیشتەجێكردنی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNFPA) ئەنجام دەدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×