پۆمپیۆ: کوشتنی سولەیمانی پەیامێک بوو بۆ چین و ڕوسیا و ئێران
  2020-01-14       1867       

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، مایک پۆپیۆ رایده‌گه‌یه‌نێت ''کوشتنی قاسم سولەیمانی پەیامێک بوو بۆ چین و ڕوسیا و ئێران''.

ئاوێنه‌: مایک پۆمپیۆ لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، وتی ''کوشتنی قاسم سولەیمانی لە میانەی ستراتیجیەکی گەورەتر بوو بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو ڕکابەرەکانی ئەمریکا لە ئەگەری هێرشکردن وەک ڕوسیا و چین''.

پۆپیۆ لەزانکۆی ستانفۆرد وتی ''پێش ئەوەی ئێمە هێرشەکەمان ئەنجام بدەین زانیاری ئەوەمان لابووە کە قاسم سولەیمانی پلانی هێرشکردنی مەترسیداری لە ئەمریکا ئامادەکردووە, واشنگتۆن وتی پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی پلانێکی هەواڵگری بووە''.

قاسم سولەیمانی لە دوای نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە ٣ی کانونی دووەم لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژرا، دواتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیکردەوە کە خۆی فەرمانی کوشتنی ئەو فەرماندە ئێرانیەی دەرکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×