2020-01-14   764     
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
ئاوێنه: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ووتی: ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی وڵات كاربه‌ڕێكه‌ره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام عێراق ده‌توانێت ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت.
عه‌بدولمه‌هدی ووتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له باشترین ئاستدان و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له مافه‌كانی هاووڵاتییان و كاركردن به گوێره‌ی ده‌ستوور كرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیی كرده‌وه، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا بێت و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاری شانه نووستووه‌كانی داعش ببینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دۆخه‌كه نه‌قۆزنه‌وه.