سەڵاحەدین بەهادین: یەكگرتو بۆ هەموانی سەلماند كە نوێنەری راستەقینەی خەڵكن
  2020-01-14       949       

ئەمنیداری گشتی یەکگرتو رایگەیاند، فراکسیۆنی یەکگرتو بۆ هەموانی سەلماند کە نوێنەری راستەقینەی خەڵکە و خۆنەویستانە بەداتا و پێشنیاری باش بەشداریان لە گفتوگۆكانی یاسای چاكسازی كرد.

ئاوێنه‌: سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتو ئەمرۆ ١٤ی ١ی ٢٠٢٠ لە کۆبونەوەیەدا لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان وتی: ''دەستخۆشی لە فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان دەکەم كە لەماوەی رابردو شەو رۆژیان خستە سەریەك بۆ ئەوەی بەرگری لە قوتی موچەی كەمئەندامان و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان بكەن''.

هەر لە کۆبونەوەکەدا فراکسیۆنی یەکگرتو بەڵێنیداوە ''کۆڵنەدەن لەسەر بەرگریکردن لە فەرمانبەران و كەمئەندامان و خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان دوپاتیان کردەوە کە ئەوەندەی لەتوانایاندابێ خزمەتی زیاتری هەمو چینەکانی کوردستان بکەن''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×