2020-01-15   613     
پزیشكی دادوه‌ری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا ته‌رمی 123 له سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه‌ی ناسراونه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی پزیشكی دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی (DNA) تا ئێستا توانیویانه له‌كۆی 179 سه‌رنشینی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه بناسنه‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ ناسینی ته‌رمه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌زگای شه‌هیدانی ئێران ڕایگه‌یاند: سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه وه‌ك شه‌هید له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
هاوكات ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به خسته‌خواره‌وه فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كراون.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای كردووه كه دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه پێكبێت بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان كردووه.