لەبەرامبەر نەبونی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی گەرەكێكی هەولێر گرد دەبنەوە
  2019-02-24       1508       

لەبەرامبەر نەبونی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی گەرەكی هەولێری نوێ‌ لەشاری هەولێر گرد دەبنەوە، راشیدەگەیەنن پێویستە شارەوانی كێشەكانیان چارەسەر بكات كە بریتین لە نەبونی ئاو و كارەبا‌و نەبونی خزمەت گوزاری‌و رێگاوبان.

ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" هاوڵاتیانی گەرەكی هەولێری نوێ‌ لەشاری هەولێر لەبەردەم شارەوانی سێ‌ گردبونەوە، راشیدەگەیەنن بەهۆی نەبونی ئاوو كارەبا‌و رێگاوبان‌و نەبونی خزمەتگوزارییەوە ژیانیان سەخت بوە،  نوێنەری هاوڵاتیانی ئەو گەرەكە بە میدیاكانی راگەیاند چه‌ندین ساڵه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌می ئاو  و كاره‌با و رێگاو بانه‌وه‌ ده‌ناڵێنین.



لەبەرامبەریشدا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری شارەوانی بەڵێنی پێدا ئەگەر كەشوهەوا ئارمەتیدەر بێت ئەو پرۆژانەی تەواو نەكراون لەو گەرەكە تەواویان بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×