دوا ههشت ساڵ، نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە لە تاران بە پێشنوێژی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت.
ئاوێنه: میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆتهوه،، خامنەیی كۆتا جار 8 ساڵ لەمەوبەر و لەساڵی 2012دا پێشنوێژی نوێژی هەینی تارانی كردووە.
لەو پێشنوێژییەدا وتەكانی خۆی لەسەر دوو بابەتی یەكێتی وڵاتانی ئیسلامی و بارودۆخ و رووداوەكانی هەریەك لە تونس و میسر، باس كردووە.
وتەكانی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەو كاتەدا بە هۆی ئەوەی بە زمانی عەربی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی دهكرێت، له ساڵانی رابردوودا، گرنگی و دەنگدانەوەی زۆری بەدواوەبووه.