ئەردۆغان هەڕەشە لە حەفتەر و سوریا دەکات
  2020-01-15       1690       
ئەردۆغان هەڕەشەی لە حەفتەر کرد کە ئاگربەستی واژۆ نەکرد و وتی ''دەرسێکی پێدەدەین کە شایشتەی بێت'' و هەروەها هەڕەشەی کرد ئەگەر بەردەوام بێت لە هێرشەکانی لە لیبیا. هەروەها ئەردۆغان هۆشدایی بە سوریا دا بۆ ئەوەی قایلبن بە ئاگربەست لە ئیدلیب.

ئاوێنه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی گشتی ئاکەپە وتی ''لەم ڕۆژانەی کە لەبەردەمماندا بە وردی چاودێری حەفتەری کودەتاچی دەکەین کە لەگەڵ حکومەتی شەرعی دەجەنگێت. ئەگەر حەفتەر بەردەوام بێت لە هێرشکردن بۆ سەر هاوڕێیانمان و حکومەتی شەرعی لیبیا ئەوا دەرسێکی دەدەین کە شایستەی بێت''. 

هەروەها ئەردۆغان ڕەخنەی لە حەفتەر گرت لەسەر واژۆ نەکردنی ڕێککەوتنمانەی ئاگربەست بە سەرپەرشتی تورکیا و روسیا لە مۆسکۆ. ئەردۆغان وتی ''ئێمە پابەند بووین بە بەڵێنەکانی خۆمانەوە. بەڵام کودەتاچییەکە پابەند نەبوو بە قسەکانی خۆیەوە و لە مۆسکۆش درۆی لەگەڵ کردین. حکومەتی تەرابلوس نیازپاکی خۆیان دەربڕی بۆ واژۆ کردنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزیەکانی لیبیا. سەرەتا ئێمە چاوەڕوانم کرد و دواتر ئەو مۆسکۆی بەجێهێشت''.

دوای ئەوەی شەڕ وەستا لە نێوان سەربازەکانی حەفتەر و هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندی تەرابلوس لە ١٢ی کانونی دووەم دوێنێ لایەنەکان ڕێککەوتبوون لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنمانەی ئاگربەست لە مۆسکۆ. بەڵام ئاگربەستەکە بە تەنها لەلایەن فایز السەراجەوە واژۆکرا کە سەرۆکی حکومەتی تەرابلوسە. حەفتەریش مۆسکۆی جێهێشت بێ ئەوەی ڕێککەوتنامەکە وژۆ بکات.

لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی پارتی ئاکەپە ئەردۆغان ئاماژەیدا بە بەستنی ئاگربەست لە ئیدلیب و داوای لە ڕژێمی سوریا کرد ڕێککبکەون لەسەر واژۆکردنی ئاگربەست. بەپێی ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕوسیا و ڕژێمی سوریا لەگەڵ تورکیا شەڕ لە ئیدلیب ڕاگیراوە لە یەکشەممەی ڕابردوەوە. دوێنێ لە مۆسکۆ سەرۆکی دەزگای هەوڵگیری تورکیا میت، هاکان فیدان لە مۆسکۆ لەگەڵ نوێنەری سوریا قسەیان لەسەر ئەگەری ئاگربەست لە ئیدلیب کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×